English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە قسە لەسەر رۆیشتنی ئەستێرەیەکی دەکات 
2018-12-12 [11:20 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەفەرمی ئەو ھەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە رۆیشتنی یەکێک لە ئەستێرەکانی دەکات بۆ یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ئەوەیان دووپاتکردۆتەوە کە یاریزان ئیڤان راکیتیچ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەردەوام دەبێت و بەھیچ شێوەیەک دەست بەرداری ئەو یاریزانە نابن. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ھەندێک لەرۆژنامەنووسان باس لەوە دەکەن کە یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەیە ١٢٥ ملیۆن یۆرۆ بە یانەی بەرشەلۆنە بدات لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی راکیتیچ . 

لەھەواڵەکە ئاماژ بەوەکراوە، لەھاوینی رابردوو یانەی پاریس سانجێرمان زۆر ھەوڵیدا گرێبەست لەگەڵ راکیتیچ مۆربکات بەڵام یاریزانەکە ھەموو ئەو بۆندانەی رەتکردەوە کە لەلایەن یانەی پاریس سانجێرمان پێشکەشی کران. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9895جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad