English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوارەمین ڕاپۆرتی كۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانی سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان
2018-12-12 [11:43 AM]

ZNA-هەولێر


 

لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ڕاپۆرتی چوارەمی وردبینی و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن (كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری) تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە 1ی نیسانی 2018 تا 30ی حوزەیرانی 2018 لە پێگەی ڕەسمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە.

 

ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بەردەوام دەبێت لەسەر كاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی ڕاپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بە سەرنج و فیدباكی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە هەردوو گەورە كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young) بەردەوام دەبن لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە. 

 

وەك بەشێك لە ڕێككەوتنمان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی وردبینی، ڕێككەوتن كرا لەسەر ئەوەی كە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی وردبینی یارمەتی هەرێمی كوردستان دەدەن لە بارەی ڕاهێنان و گەشەپێدانی سەرچاوە مرۆییە ناوخۆییەكان. ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز، بە هەماهەنگی لەگەڵ دیلۆیت، وۆركشۆپێكی ڕاهێنانی دەربارەی ژمێریاری و وردبینیی پیشەسازی نەوت و گاز بۆ ماوەی 3 ڕۆژ لە ماوەی 23 تا 25ی تشرینی یەكەمی 2018 ڕێكخست بە ئامادەبوونی 15 بەشداربوو لە فەرمانگەكانی وردبینیی پارێزگاكان سەر بە دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان، و پلانێك لە ئامادەكردندایە بۆ ڕاهێنانی زیاتر بۆ پاڵێوراوانی هەڵبژێردراو لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی بۆ دابینكردنیان بە تەكنیكە نوێیەكانی وردبینی و زانیارییەكانی دەربارەی نەوت و گاز تا لە داهاتوودا سوود لە توانا گەشەپێدراوەكانیان وەربگیرێت لە بواری وردبینیكردنی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان.

 

دەتوانن لەم لینكەدا دەقی ڕاپۆرتی دیلۆیت بە ئیمزاكراوی و بە فۆرمی PDF سەبارەت بە وردبینیی هەناردەكردن، بەكارهێنانی ناوخۆیی، داهات و خەرجییەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بۆ چارەكی دووەمی 2018 بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەستبخەن.
 دەتوانن لەم لینكەدا بە فۆرمی PDFنامیلكەیەكی هاوپێچ بە هەر دوزمانی كوردی  و ئینگلیزی دەستبخەن بۆ ڕوونكردنەوەی پێویست و ئاسانكاریی تێگەیشتن لە بڕگەكانی ڕاپۆرتی دیلۆیت.





ئەم هەواڵە 4288جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad