English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
براوەکی خەڵاتی روانگە خۆی خنکاند
2018-12-12 [11:34 AM]

ZNA-ھەولێر


راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لە سلێمانی یەکێک لە براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە ماڵەکەی خۆیدا بە پەت خۆی خنکاند.

 

راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی١٢ی٢٠١٨ رێهات حەمەعەزیز تەمەن ١٨ ساڵ، کە یەکێک بوو لە براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە بەشی تاکژەنی میوزیک لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی سەرچیای شاری سلێمانی بە پەت خۆی خنکاند".

 

راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەروو، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و تا ئێستا بە تەواوی نەزانراوە ھۆکاری رووداوەکە چیە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

 

رێهات حەمەعەزیز، خەڵکی هەڵەبجەیە و قوتابی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان بوو لە سلێمانی، لە مەراسیمی بەڕێوەچوونی خەڵاتەکانی روانگە کە هەفتەی رابردوو لە هەولێر بەڕێوەچوو، توانی لەسەر ئاستی بەشی (تاکژەنی میوزیک) پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 4999جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad