English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك بارزانی: عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌سێكی تێگه‌یشتووه‌، باوه‌ڕی به‌ مافه‌كانی میلله‌تی كورد هه‌یه‌
2018-12-12 [02:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی له‌ شاری دهۆك، له‌ یادی داستانی لۆمانا وتارێكی پێشكه‌ش كرد رایگه‌یاند، به‌ پێویستی ده‌زانم باسی ئه‌وڕۆش بكه‌ین، خه‌باتی رابردوو ئه‌مڕۆیان درووست كرد، ئێمه‌ له‌ قۆناعێكی دیكه‌ داین، ئه‌مساڵ دوو هه‌ڵبژاردن كرا، له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و وتیشی، عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌سێكی تێگه‌یشتووه‌ و له‌ مێژه‌ ده‌یناسم، باوه‌ڕی به‌ مافه‌كانی میلله‌تی كورد هه‌یه‌، پشتیوانی خۆمان بۆی دووپاتكرده‌وه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین، هاوكاریش ده‌بین.

سه‌رۆك بارزانی سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی پێشمه‌رگه‌ گووتی، هێشتا هه‌ڕه‌شه‌كان ماون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ دێن زۆر به‌ گه‌وره‌یی و شكۆمه‌ندیی باسی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن كه‌ مرۆڤ شانازیی پێوه‌ ده‌كات.

سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هیچ كاتێك ئێمه‌ شه‌ڕمان هه‌ڵنه‌بژاردووه‌، به‌ڵام هه‌ر كاتێك ناچار كرابین ئه‌وه‌ وه‌ك داستانی لۆمانا له‌ 12/12/1961 و ده‌یان سه‌روه‌ری و قاره‌مانێتی دیكه‌، ئه‌گه‌ر ناچار بكرێن پێشمه‌رگه‌ ئه‌برامز ده‌شكێنن.

سه‌رۆك بارزانی باسی له‌و سه‌ختی و ئاسته‌نگیانه‌ كرد كه‌ رووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه‌ بوونه‌ته‌وه‌ له‌ شه‌ڕی داعشدا و وتی، تا پێشمه‌رگه‌ له‌ تاكتیكی شه‌ڕه‌كه‌ راهات، شه‌هیدێكی زۆرمان دا، ئێستاش پێشمه‌رگه‌ به‌رزترین ناوه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان، نه‌ك ته‌نها له‌ كوردستان.

باسی له‌وه‌ش كرد، زۆرجار شانده‌كانی ده‌ره‌وه‌ ده‌بینین لێره‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌، به‌راستی كاتێك باسی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن شانازییه‌كی گه‌وره‌ی پێده‌كه‌ن، راستیشه‌، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ نه‌بوایه‌ لێره‌ نه‌ده‌بووین، دڵنیابن هیچ جاره‌ك نیازمان نه‌بووه‌ هیچ رۆژێك دڵۆپێك خوێن نه‌ له‌ ئێمه‌ و له‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌شمان بێت، هیچ كاتێكیش ده‌ستپێشخه‌ری شه‌ڕ نه‌بووینه‌.

سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ به‌ داستانی 12/12/1961 دا و گووتی، سه‌لماندی، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بكه‌وینه‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ناوبردن، ئه‌وه‌ لاوانی ئێمه‌ ده‌توانن شه‌ڕی ئه‌برامز بكه‌ن.

سه‌رۆك بارزانی گووتی: "هه‌موو ژیانێك ژیان نییه‌، ژیان واتا به‌سه‌ر به‌رزی له‌ناو میلله‌تی خۆتدا بژی، چه‌ند ساڵێكی كه‌می ژیان هێنده‌ ناهێنێت، كه‌س له‌ پێناویدا خۆی شه‌رمه‌زاری خودا و میلله‌تی خۆی بكات".

هه‌روه‌ها گووتی: "به‌ پێویستی ده‌زانم باسی ئه‌وڕۆش بكه‌ین، خه‌باتی رابردوو ئه‌مڕۆیان درووست كرد، ئێمه‌ له‌ قۆناعێكی دیكه‌ داین، ئه‌مساڵ دوو هه‌ڵبژاردن كرا، له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان. له‌سه‌ر ئاستی عێراق زۆر كه‌س وا پێشبینی ده‌كرد پارتی تووشی شكستێك بیت هه‌ڵنه‌ستێته‌وه‌، به‌ڵام پێشبینییه‌كه‌یان زۆر هه‌ڵه‌ ده‌رچوو، له‌ ئه‌نجامیشدا پارتی وه‌كو حزب له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق یه‌كه‌م بوو، ئه‌وه‌ش پاداشتی میلله‌تی خۆمانه‌ كه‌ له‌ پێناو مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و پێداگریكردن له‌و مافه‌، پاداشتیان كرده‌وه"‌.

سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌سێكی تێگه‌یشتووه‌ و له‌ مێژه‌ ده‌یناسم، باوه‌ڕی به‌ مافه‌كانی میلله‌تی كورد هه‌یه‌، پشتیوانی خۆمان بۆی دووپاتكرده‌وه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین، هاوكاریش ده‌بین، چونكه‌ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بی، هه‌موو كاتیش گوتوومانه‌، شه‌ڕ ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچارمان بكه‌ن به‌رگری له‌خۆمان ده‌كه‌ین و ته‌سلیمی هیچ سته‌مكارێك نابین.

وتیشی، ئومێدمان هه‌یه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن، نامه‌وێ پێشبینی هیچ كه‌س به‌رز بكه‌مه‌وه‌، ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین و بزانین چی رووده‌دات، به‌ڵام ئومێدم هه‌یه‌ زۆرێك له‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

له‌باره‌ی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێمانخۆشه‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌شدار بن، بۆ ئه‌وه‌ش لێژنه‌یه‌ك درووستكراوه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا بكه‌ن، حكوومه‌تێكی به‌هێز داده‌مه‌زرێت و گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ش له‌ سه‌ر ته‌واوی ئاسته‌كان ده‌كرێت.





ئەم هەواڵە 4528جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad