English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریکا داوایه‌كی تورکیای سه‌باره‌ت به‌ کوردی سووریا ڕه‌ت كرده‌وه‌
2018-12-12 [02:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌رپرسێکی ئه‌مریکی ڕايده‌گه‌یێنێت, واشنتۆن داوای تورکیا بۆ دروست نه‌کردنی بنکه‌ی چاودێری له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ چوونکه‌ ئه‌و ناوه‌ندانه‌ له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریکاوه‌ دروست کراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسانی ئه‌مریکا ڕایانگه‌یاند که‌ به‌ مه‌به‌ستی چاودێریکردنی سنووری سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا و نه‌هێشتنی نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی هێزی کوردی سووریا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ ده‌یانه‌وێت له‌ سنووری نێوان تورکیا و سووریا له‌ چه‌ند ناوچه‌یێکدا بنکه‌ی چاودێری دابمه‌زرێنن. به‌رپرسانی باڵای تورکیا یه‌كێك له‌وان وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌ بوو، داوای له‌ واشنتۆن کرد ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ جێبه‌جێی نه‌کات چوونکه‌ مه‌به‌ست له‌و به‌رنامه‌یه‌ پاراستنی هێزی کوردی سووریایه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕاب مانینگ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسای ڕاگه‌یاند که‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌یمس ماتیز وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا چه‌ندین بنکه‌ی چاودێریمان له‌ سنووره‌کانی سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا و به‌ مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌ندامی ناتۆمان دروست کردوووه‌.

ئه‌و ئاژانسه‌ باسی له‌وه‌ كرد، ئامانجی ئه‌مریکا له‌ دامه‌زراندنی بنکه‌ی چاودێری له‌ سنووری تورکیا- سووریا پاراستنی هێزی کوردی سووریایه‌ که‌ شه‌ریکی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی و قه‌ڵغانی هێرشی ئه‌و وڵاتانه‌ بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشن به‌ڵام به‌ بۆچوونی تورکیا تیرۆریستن.

مانینگ ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌، ئێمه‌ نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرین و پابه‌ندین به‌ هاوکارییه‌کانمان له‌گه‌ڵ تورکیا له‌پێناو پاراستنی سه‌قامگیری له‌ باکووری سووریا.

ڕۆژی ڕابردووش دوو به‌رپرسی باڵای سووریا به‌ ڕۆژنامه‌ی نه‌شناڵی ئیماراتیان ڕاگه‌یاندبوو که‌ سێ بنکه‌ی چاودێری له‌ درێژاییی سنووری سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا دروست کراون که‌ له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی ئه‌مریکان و هێزه‌ کوردییه‌کانیش ئه‌و ناوچه‌یه‌ کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 3943جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad