English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانى و نادیا موراد، دۆخى ئێزدییان تاوتوێ ده‌كه‌ن
2018-12-13 [06:55 AM]

ZNA-هەولێر



سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13/12/2018، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو نادیا موراد خاوه‌نى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى كرد.
له‌ دیدارێكدا به‌ڕێزیان دووباره‌ پیرۆزبایى لێكرد بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كه‌ و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ كار و چالاكییه مرۆییه‌كانى له‌پێناو ئاشته‌وایى و خزمه‌تكردنى قوربانیانى ئێزدى و گه‌یاندنى ده‌نگیان به‌ جیهان، هه‌وڵه‌كانى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و به‌سزاگه‌یاندنى تیرۆرستانى داعش و ناساندنى كه‌یسى ئێزدییان وه‌ك جینۆساید له‌ جیهان و پاراستنیان، دووپات كرده‌وه‌.
لاى خۆیه‌وه‌ خاتوو نادیا سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى كرد و پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى به‌سه‌رهات و تراژیدیاى خۆى و ئێزدییانى خسته‌ ڕوو و تیشكى خسته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و ئاشته‌وایى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى و ته‌واوى قوربانیانى ده‌ستى تیرۆر به‌گشتى، هه‌روه‌ها باسى له‌ دۆخى ئێستاى ئێزدییان و ناوچه‌ى شه‌نگال به‌تایبه‌تى كرد و داواى كرد حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕۆڵى خۆى له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ئیزدییان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان و ژیان و پاراستنى سه‌قامگیرى له‌و ناوچانه‌، بگێڕێت. 
له‌ دیداره‌كه‌دا خاتوو نادیا موراد دانه‌یه‌ك له‌ كتێبه‌كه‌ى به‌ ناوى (دوایین كچ) كه‌ به‌ ئینگلیزى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ دیارى پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى كرد.





ئەم هەواڵە 4219جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad