English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرگری ئەمەریکا وەڵامی هەڕەشەکانی ئه‌ردۆغان دەداتەوە
2018-12-13 [12:45 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی هەڕەشەکانی سەرۆکی تورکیای دایه‌وه‌ و دەڵێت هەر کردارێکی لەو جۆرە جێی قبوڵ نیـیە.

 

شان ڕۆبەرتسن گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا راگەیاند، هەر کردارێکی سه‌ربازی تاکلایەنە لە لایەن هەر لایەنێکەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام بدرێت، بە تایبەتی کە ڕەنگە سەربازانی ئەمەریکایی لێبن یان لەو نزیکانە بن، جێی نیگەرانی زۆرە، بۆیە هەر کردارێکی لەو جۆرە جێی قبوڵكردن نیـیە.

وتيشی، هەماهەنگی و ڕاوێژکردن لە نێوان ئەمەریکا و تورکیا تاکە ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە ئاسایش لەو ناوچەیە، ئێمە بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ کاردکردن لەگەڵ هاوبەشە تورکەکانمان سەبارەت بە سوریا، بە تایبەتی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی و ڕاوێژکردنی نێوانمان پابه‌ندین.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، ئێمە پـێمانوایە دیالۆگ تاکە ڕێگەیە بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی ناوچە سنووریـیەکان بە شێوەیەکی بەردەوام و بڕوامان‌وایە ئۆپەراسیۆنە سه‌ربازییه‌كان بەبێ هەماهەنگی ئەنجام بدرێن، دەبنە مایەی بنکۆڵکردنی بەرژەوەندیـیە هاوبەشەکان.

دوێنێ لە لووتکەی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا لە ئەنقەرە، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وتی، لەکاتێکدا هۆشدارییمان لەبارەی خۆرهەڵاتی فورات دەدا، هاوکات ئامادەکارییەکانمان تەواوکرد، ئیتر لە سووریا ھەڕەشەیەک بە ناوی داعش نییە، ئەمە بۆ ئێمە چیرۆکێکە.

ئه‌ردۆغان وتیشی، گوزارشتمان لەوەکرد کە لە میانی چەند رۆژێکدا، ئۆپەراسیۆنەکەمان بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە خۆرهەڵاتی فورات دەست پێ دەکەین و گوزارشتی لێدەکەینەوە. ئاشکرایە ئامانجی دانانی رادار و خاڵی چاودێریی لە لایەن ئەمریکاوە (لە خۆرھەڵاتی فورات)، بە مەبەستی پاراستنی تورکیا نییە لە تیرۆریستان بەڵکو پاراستنی تیرۆریستانە لە تورکیا.

ئەردۆغان، باسی له‌وه‌ش كرد، سەرەڕای ھەموو شتەکان، بەمەرجی کۆبوونەوەمان لە زەمینەی گونجاو، ئەمریکا وەک ھاوپەیمانێکی ستراتیجیی دەبینین کە دەتوانین پێکەوە لە داهاتوودا ھەنگاو بنێین.

هەڵمەتی دژی داعش بە کۆتایی نەگەیشتووە. هێزەکانی هاوپەیمانان لە نزیکەوە کاردەکەن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەوانەی لە گەرمەی شەڕدان لە دژی داعش لە دۆڵی نزیک ناوەڕاستی ڕووباری فورات. هێزەکانی سوریای دیموکرات هەر بە هاوبەشێکی وابەستە لە دژی داعش دەمێننەوە و ئێمەش وابەستەین بەوەی بمێنینەوە کاریان لەگەڵدا بکەین بۆ مسۆگەرکردنی شکستهێنانی بەردەوام بە داعش.

 

voa





ئەم هەواڵە 5995جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad