English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناتەنیاهۆ: بۆ لێدانی ئێران هیچ هەڵبژاردەیەک رەت ناکەینەوە
2018-12-13 [01:05 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەگەری دروست بوونی مەترسی لە سەر سەروەریی خاکی ئیسرائیل، هێرش دەکەینە سەر ئێران.

بنیامین نەتانیاهۆ گوتی: لە بەرانبەر وڵاتێک کە بە ئاشکرا داوای لەناوبردنی ئیسرائیل دەکات، هیچ هەڵبژاردەیەک بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان رەت ناکەنەوە.

بنیامین نەتانیاهۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیند، پێشێل کردنی سەروەریی خاکی ئیسرائیل هێڵی سوورەو هەر کاتێک ئێران هێڵە سوورەکان ببەزێنی ئەوە ئیسرائیل ئامادەیە رووبەرووی ببێتەوە و چەند ئامانجێک لە ناو خاکی ئێران بپێکێت.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەربارەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئێران لە سوریا وتی، تەنیا وڵاتێکین کە رووبەروو شەڕی ئێرانمان کردوە.  





ئەم هەواڵە 3079جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad