English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركيا... له‌ رووداوێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ردا له‌ ئەنقەرە ده‌یان قوربانی لێكه‌وته‌وه‌
2018-12-13 [01:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنقەرە شەمەندەفەری خێرای گەشتی نێوان ئەنقەرە-قۆنیا لە میانی چوونە ناوەوە بۆ نێو وێستگەی مارشاندیز، خۆی بە شەمەندەفەرێکی رێبەردا دەکێشێت، لە ئەنجامی ئه‌م رووداوه‌ نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە کە سیانیان کارمەندی میکانیکن و ٤٧ هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.

وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، جاهید تورهان لەدوای بەسەرکردنەوەی شوێنی رووداوەکە، رایگه‌یاند، شەمەندەفەرەکە کاتژمێر ٠٦:٣٠ لە تێرمیناڵی شەمەندەفەرەکان لە ئەنقەرە دەستی بەجووڵە کردووە و لە دەورووبەری ٠٦:٣٦دا لە شارۆچکەی یەنیماهاللـە رووبەڕوو خۆی کێشاوە بەو لۆکۆمۆتیڤەی (شەمەندەفەر) کە لە پشکنینی رێگاکە گەڕاوەتەوە و بەوشێوەیەش رووداوە دڵتەزێنەکە روویداوە.

جاهید تورهان باسی لەوەکرد بەپێی زانیارییەکان تا کاتژمێر ١٠:٠٠ سێ کارمەندی میکانیک و پێنج سەرنشین گیانیان لەدەستدابوو، لەو ٤٨ سەرنشینە بریندارەی دیکە کە رەوانەی نەخۆشخانە کرابوون، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.

جاهید تورهان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، کۆی گشتیی ٩ هاووڵاتییمان لەئێستادا بە هۆی ئەم رووداوەوە گیانیان لەدەستداوە.

وتیشی، ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ كراوه‌ و رای گشتیی له‌ پێشهاته‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌.

وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، جاهید تورهان له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا هیچ كه‌سێك له‌ بن شوێنه‌ داڕووخاوه‌كه‌دایە، وتی، له‌ بن شوێنه‌ داڕووخاوه‌كه‌دا بریندار نییه‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌یش كه‌ بۆچی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و لۆكۆلۆتیڤ له‌سه‌ر یه‌ك رێگا بوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئەوەش زانراوه‌ کە ٢٠٦ سەرنشین له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دا بوون.

 

aa





ئەم هەواڵە 5653جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad