English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر، ئاراس ئیسماعیل: پێکهێنانی کابینەی نویێ حکومەت لە کۆتا قوناغدایە
2018-12-13 [01:55 AM]

ZNA-ھەولێر


جێگری راگری کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند، پارتی دیمکراتی کوردستان وەک گەورەترین لایەنی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان کە زۆرترین دەنگیشی بەدەستھێنا و ٤٥ کورسی لە پەرلەمانی کوردستان بۆخۆی مسۆگەر کردون ئەمە رێژەیەکی زۆرە و دەتوانێت بە ئاسانی حکومەت پێکبھێنێت بە ھاوکاری چەند لایەنێکی تر و بە ١١ کورسی کۆتا، بە بروای من ئەمجارە پێکھێنانی حکومەت لە سێ لایەنی سیاسی تێپەر ناکات لەبەر ئەوەی لایەنەکانی تر بە دەنگێکی کەمتر و کورسی کەمتر ناچن بەشداری حکومەت بکەن.

 

دکتۆر، ئارس ئیسماعیل، جێگری راگری کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە کابینەی رابردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە بە چەند ھۆکارێکدا گوزەری کرد لەوانە قەیرانی ئابووری و سیاسی ناوچەدابرێندراوەکان کە بووە ھۆی ئەوەی کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان توانی لە سەر پێی خۆی بوەستێت، نابێت بۆ ئەم بابەتە بەلکو دەتوانین بلێین لە رووی ئنغۆفرافیای نێودەولەتیەوە کاریگەریەکی زۆری ھەبوو لەسەر سیستمی حکومرانی لە ھەرێمی کوردستان، لایەنێکیتر بۆ پێک ھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کاتێکی زۆری ناوێت کە دەبێت کار لەسەر ئەوە بکات چۆن حکومەتی عێراقی لەماوەیەکی درێژ خایەن بووە ھۆکاری دواکەوتنی پێکھێنانی حکومەتی عێراق ئەمە کارنامەیەکی ترە کە پەیوەستە بەیەکترەوە، واتا حکومەتی ناوەندی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دوو ھاوسەنگن و پارسەنگن لە دوو شوێنی جیاواز دا بەلام لەیەک سنووردا ئەمە کارێکی ترە دەکرا حکومەتی عێراق زووتر پێکبھاتبا کارنامەیەکە ئاسانتر دەبوو بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پێکھێنانی حکومەتی زۆر نەخایەبێت، بەلام لە بەر ئەو کۆدەنگیەی کاندیدانی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ببێتە ھۆکاری ئەوەی کە درەنگتر حکومەت پێکبھێندرێت لەسەر رێک نەکەوتنی لایەنە سیاسیەکان بە کۆدەنگی ھەموو لایەنەسیاسیەکان کە لە حکومەتی عێراق دا بوونیان ھەبوو، ھۆکارێکی تر دەنگە ئەمەش لە سەرتاسەری عێراق کالێکی دروستکرد کە ببێتە ھۆی پاشکەوتنی دروست بوونی حکومەت، لە ھەندێک ناوچەکانی عێراق ببێتە ناروونی و نا دروستی بۆ دەنگەکان . 

 

جێگری راگری کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین گووتی: پێکھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەتوانم بلێم زۆر ناخایەنێت لەماوەیەکی نزیکدا پێکدەھێنرێت لەبەر ئەوەی کارنامەکان لە کۆتا قۆناغدان و لایەنە سیاسیەکان تارادەیەکی زۆر کەیشتوونەتە رێکەوتن کە چۆن حکومەتی نوێی لە ھەرێمی کوردستان بۆ کابینەی نوێی حکومەت بکەن، ھەروەھا بە چەند لایەنەکی تر و دەنگێکی تر دەتوانین حکومەتێکی فرە رەنگ ببینین بە بەشداری ھەموو لایەنەسیاسیەکان ئەوانەی ئەوانەی کە ھەلبژادنی ئۆپۆزسیۆنیش بکەن وەک سالانی رابردوو دەتوانن بکەن، بەلام ئەمجارەیان ئەو سیستەمە دووبارە نابێتەوە وەک لە سالانی رابردوو کۆمەلێک لایەنی سیاسی بەشداریان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردبوو بەلام لە دوا دەرخستەی کارنامەی حکومەت بوون بە ئۆپۆزسیۆن و بۆن بە ئۆپۆزسیۆنێکی بەشداربوو لە حکومەت، ئەمەش جاێکیتر دووبارە نابێتەوە چونکە لایەنەسیاسیەکان لەوە تێگەیشتوون کە سیستەمەی حکومەتی لە ھەرێمی کوردستان بە سیستەمەێمی پاکتاوی پێشیبە دەکرێت دواتر دەبێتە کارنامەیەکی راستی بۆ ئەوەی حکومەت پێکبھێنرێت.

 

دکتۆر ئارس گووتیشی: پارتی دیموکراتی کوردستان وەک گەورەترین لایەنی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان کە زۆرترین دەنگیشی بەدەستھێنا و ٤٥ کورسی بەدەستھێان ئەمە رێژەیەکی زۆرە و دەتوانێت حکومەت پێکبھێنێت بە ھاوکاری چەند لایەنێکی تر و بە ١١ کورسی کۆتا، بەلام لێرە پارتی دیمکراتی کوردستان حزبێکی دیموکراسی و فرەخوازی ھەرێمی کوردستانە بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی نوێ و پێکھێنانی خزمەتگوزاریەکی تر بۆ ھاولاتیانی ھەرێمی کوردستان بە گۆدەنگیەکی زیاتر دێتە ناو حکومەت بە قەوارەیەکی بەھێزتر و بەدەنگ و رەنگێکی گەشاوەتر بەشدار دەبێت لە پێکھێنانی حکومەت ئەمەش بەھۆی ئەو دەنگە زۆرەی کەھێناویەتی، بەلام ئەمش مانای ئەوە نیە کە پارتی دیمکراتی کوردستان بیەوێت لە کارنامەی حکومەتی داھاتووی کوردستان زۆربەی دەست ھەلات و بەرنامەکان بخاتە ژێر دەست ھەلاتی خۆی بەلکوو ئەمە مانای ئەوەیە کە کۆدەنگیەکی زیاتر دروست دەکات و ھەموو لایەنەسیاسیەکان دەخاتە ژێر رکێفی ئەو سیستەمە حکومرانیەی کە لە عێراق دروست دەبێت بتوانن بە یەک دەنگ ھەرێمی کوردستان بەرەو پێشتر و ھەنگاوەکانی زیاتر ببێتە یەکتر بروو وەرگرتبەوەی ھەموو ئەو ناوچەی کە لە ژێر دەستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دابرێندراون یاخود داگیر کراون، وەکو لە پێشیانە کارنامەکەی سیستەمەی حکومرانی ھەرێمی کوردستان روویدا.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3889جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad