English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌لحه‌لبووسی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ کرد
2018-12-15 [04:34 AM]

ZNA-هەولێر



ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 14/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز د. محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ئێستای عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی تا ئێستا ماون و ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ی‌ دێنه‌ به‌رده‌م پرۆسه‌که‌ تاوتوێ كران و هه‌روولا جه‌ختیان له‌ گرنگیی ته‌واوكردنی و پرۆسه‌یه‌كی ته‌ندروستی سیاسی له‌ عێراق كرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا كێشه‌كانی هه‌ولێر - به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان به‌پێی ده‌ستوور گفتوگۆ كرد، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ سه‌ر دۆخی ئاواره‌كانی ده‌ستی تیرۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختیان له‌ پێویستیی هاوكاریكردنیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ داعش ڕزگاركراون،‌ كرده‌وه.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی‌ و هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چه‌ند پرسێكی دیكه، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 3850جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad