English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆژنامەیەكی ئەمەریكی: لێكۆڵینەوە لەگەڵ ستافەكەی ترەمپ دەكرێت
2018-12-15 [04:59 AM]

ZNA – هەولێر


ئەو‌ ده‌سته‌یه‌ی رێوره‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی ئه‌مریكا  دۆناڵد تره‌مپیان له‌ ساڵی ٢٠١٧دا رێكخستبوو،لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت به‌وه‌ی كه‌ بڕی زیاتر له‌ ١٠٠ ملیۆن دۆلاریان به‌ خراپ به‌كارهێناوه‌ ‌ بۆ رێوره‌سمه‌كه‌ .

رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی ئاشكرایكردووە، داواكاره‌ گشتییه‌ فیدراڵییه‌كان له‌ نیویۆرك لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌خراپ به‌كارهێنانی بڕی ١٠٧ ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی رێوره‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی  سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپیان له‌ ساڵی ٢٠١٧دا رێكخستووه‌ ده‌كه‌ن.

ڕۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە، لێكۆڵینه‌وه‌كان هێشتا له‌ قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادان و لێپێچینه‌وه‌ له‌و ده‌نگۆیانه‌ش ده‌كرێت كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی پاره‌یانداوه‌ بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ئیداره‌ی تره‌مپ، بۆ ئیمتیازاتی سیاسیی یان كاریگه‌ریی دانان له‌سه‌ر ئیداره‌ی فه‌رمیی ئه‌مریكا بووه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵدا باس له‌وه‌كراوه‌ پاره‌دان له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی، ده‌كرێت پێشێلی یاسا فیدڕاڵییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ گه‌نده‌ڵی بكات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌لارێدابردنی هاوكارییه‌ داراییه‌كانی دامه‌زراوه‌یه‌ك كه‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌ی قازانج نه‌ویست تۆماركراوه‌، ده‌كرێت پێشێلكاریی بێت دژی یاسا فیدڕاڵییه‌كان.

سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌شده‌كه‌ن به‌شێكی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ پشت به‌و به‌ڵگانه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی فیدڕاڵیی له‌ پارێزه‌ری پێشووی تره‌مپ، مایكڵ كۆهێن، ده‌ستكه‌وتوون.

 

له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ لیژنه‌ی كردنه‌وه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ ته‌واوی یاساییبوونی رێوڕه‌سمه‌كه‌ كرده‌وه‌ و ده‌ڵێن: "لیژنه‌كه‌ ئاگاداری هیچ جۆره‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نییه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هیچ داواكارێكی گشتی له‌ په‌یوه‌ندیدا نه‌بووه‌، به‌ كورتی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ بیسه‌لمێنێت كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ ئارادایه‌". 
 
پارێزه‌ری پێشووی تره‌مپ مایكڵ كۆهین له‌ دانیشتنی دوێنێی دادگای فیدڕاڵی له‌ نیویۆرك به‌ سێ ساڵ زیندانی سزا درا
 
كۆهین به‌رپرسانی دادگای به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ قسه‌یان بۆ هه‌ڵبه‌ستووه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تره‌مپ به‌مه‌به‌ستی بێده‌نگكردنی دوو ژن كه‌ گوایه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ تره‌مپه‌وه‌ بووه‌ كۆهین به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی پاره‌ی پێداون، رێساكانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشێل كردووه‌، فرتوفێڵی له‌ بانك كردووه‌ و بۆ پڕۆژه‌یه‌كی زه‌وی وزار له‌ مۆسكۆ كارئاسانی بۆ تره‌مپ كردووه‌
 

 





ئەم هەواڵە 5608جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad