English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی ومحەمەد ئەلحەلبووسی تاوتوێی بارودۆخی ناوچەکە دەکەن 
2018-12-15 [10:00 AM]

ZNA- ھەولێر 



ڕۆژی شەممە ١٥ـی ١٢ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد ئەلحەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکھاتبوو لە نوێنەرانی پارێزگاکانی ناوەند و ڕۆژئاوای عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە دیدارەکەدا کە فازڵ میرانی سکرتێر و مەحموود محەممەد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوون، دوایین پەرەسەندنەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ھەنگاوەکانی تەواوکردنی حکوومەتی تازەی عێراق و تەحەدیات و کێشەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەوە کرایەوە کە دواکەوتنی تەواوکردنی کابینەی وزاریی تازەی عێراق کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە و، عێراق ڕووبەڕووی ئەگەری نادیار دەکاتەوە. ھەروەھا تەئکیدیش لەسەر پابەندبوون بە پڕەنسیپی پارسەنگی لە دامەزراوەکانی حوکمڕانێتی و کەرتی ئەمنی و سەربازی کرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ ھەوڵەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە چارەسەرکردنی کێشەکان و خێراترکردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق ڕاگەیاند ھەروەھا جەختیشی لەوە کردەوە کە لەدوای ٢٠٠٣ ،پڕۆسەی سیاسیی ئێستا، باشترین دەرفەت بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بنیاتنانی متمانەی نێوان لایەنەکان.
بارودۆخی ئەمنی و ئیداریی پارێزگای نەینەوا و، ژیان و گوزەرانی ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی ئەو پارێزگایە تەوەرێکی دیکەی ئەو دانیشتنە بوو.
 


ی.ا





ئەم هەواڵە 3757جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad