English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات 
2018-12-15 [02:01 AM]

ZNA- ھەولێر 



وەزارەتی دارایی و ئابووری  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات . 


لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەو تێیدا ھاتووە ، لەکاتی دامەزراندنی فەرمانبەرێکی گرێبەست لە شوێنی فەرمانبەرێکی تر پێویستە ھەمان بڕوانامە و پسپۆڕیەتی ھەبێت.
ھەروەھا  فەرمانبەری گرێبەست لەکاتی داواکردنی پێداویستی فەرمانگەکاندا دادەمەزرێن.
لە فەرمانەکە ھاتووە ، ئەو کەسەی بە گرێبەست دادەمەزرێت لە شوێنی فەرمانبەرێکی تر پێویستە ئەو ساڵە دابمەزرێت کە فەرمانبەرەکە فەسڵکراوە.
باسی لەوەش کراوە ، پێویستە وێنەی نوسراوی ئەو فەرمانبەرە لەکارلادراوە ھاوپێچی نوسراوی ئەو کەسە بکرێت کە دادەمەزرێت بە گرێبەست.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە ئەو کەسەی کە دادەمەزرێت ھەمان بڕوانامە و پسپۆڕیەتی فەرمانبەرەکەی ھەبێت و لە نوسراوی فەرمیدا ئاماژە بە بڕوانامە و پسپۆڕی ھەردوولا بکرێت.

 

ی.ا 
 





ئەم هەواڵە 9655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad