English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێگه‌ی سحێلا – شنگال به‌رۆژ كراوه‌یه‌ و شه‌ویش داده‌خرێت، سبه‌ی رێگه‌ی زوممار ده‌كرێته‌وه‌
2018-12-15 [02:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژاوای دیجله‌ ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ ڕێگای سحێلا بۆ شنگال کرایەوە و بڕیارە سبەی ڕێگای زوممار بکرێتەوە، بەڵام کردنەوەی ڕێگاکان تەنیا بە ڕۆژ دەبێت و شەوانە دادەخرێن.

عەمید ئاشتی کۆچەر، بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژاوای دیجلە، رایگەیاند، دوای ئەوەی سێ مانگ دانوستان لە نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا بۆ کردنەوەی ڕێگاکان ئەنجام درا، دواجار ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی ڕێگای سحێلا بۆ شنگال بە ڕووی ھاووڵاتییاندا کرایەوە و ھاووڵاتییان ڕۆژانە دەتوانن لەو ڕێگەیەوە ھاتوچۆ بکەن.

عەمید ئاشتی کۆچەر وتیشی، ئەو ڕێگایە ڕۆژانە لە بەیانییەوە تاوەکو سەعات حەوتی ئێوارە کراوە دەبێت و شەوانە دادەخرێت، چونکە شەوانە له‌ دیوی ھێزە عێراقییەکان ھیچ ئاسایشی تێدا نییە و ناتوانن کۆنترۆڵی بکەن، بۆیە ئەوکاتەی دەبێتە شەو دادەخرێن.

ئه‌و عه‌میده‌ باسی لەوەش کرد، بڕیارە دوای کردنەوەی ڕێگای سحێلا سبەی بەفەرمیی ڕێگای زومماریش بکرێتەوە.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 3736جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad