English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆده‌بێته‌وه‌
2018-12-16 [05:44 AM]

ZNA-هەولێر


مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی كۆده‌بێته‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕان له‌باره‌ی رێككه‌وتنیان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رووانین و نه‌خشه‌رێگای پارتی بۆ قۆناخی داهاتوو.

هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاووتوێی سه‌ردانی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌ولێر و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت.

پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌كو براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان، كه‌ رۆژی 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ئه‌نجامدرا، خاوه‌نی 45 كورسی په‌رله‌مانییه‌، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش به‌ فه‌رمی، جموجۆڵه‌كانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستپێكردووه‌.

پارتی به‌ درووشمی "كوردستانێكی به‌هێز" به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌ماندا كرد و وه‌ك هێزی یه‌كه‌م به‌ جیاوازییه‌كی زۆر له‌ پێش حزبه‌كانی دیكه‌وه‌یه‌، به‌و پێیه‌ش پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و حكوومه‌تی نوێ، له‌ ئه‌ستۆی ئه‌و حزبه‌دایه‌ و مه‌سروور بارزانی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌، بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان.





ئەم هەواڵە 4195جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad