English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوە لەسەر پشووەکانی رۆژانی داھاتوو دەدات 
2018-12-16 [09:38 AM]

ZNA- ھەولێر 



وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەرێگەی وتەبێژی فەرمی وەزارەتەوە روونکردنەوە لەسەر پشووەکانی رۆژانی داھاتوو  دەدات. 

شۆڕش غەفووری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن نێردراوە دەڵێت: ئەو نووسراوەی ئەنجومەنی وەزیران کە لە چەند ماڵپەڕێک بڵاو کراوەتەوە، لە رێکەوتی ١٨/٣/٢٠١٥ دەرچووەو ھی ئێستا نییە.

ھەر لە روونکردنەوەکەشدا دەڵێت: ئێمە وەک وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی تایبەت بە خۆمان ھەیە، کە پشووەکانی تێدا دیاری کراون و لەسەری دەڕۆین، تەنیا ئەو کاتانە نەبێت، کە گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پشووە فەرمییەکان ڕادەگەیەنێت، ئەگەر ناوی پەروەردە یان گشتیش بھێنن، ئێمە پێی پاپەندین.


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8005جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad