English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەھەولێر رووداوێکی ھاتووچۆ قوربانی لێدەکەوێتەوە 
2018-12-16 [09:45 AM]

NA- ھەولێر 



    


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، فازل حاجی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایدەگەێنێت ، کاتژمێر ٩:٤٠ ی بەیانی ئەمرۆ یەکشەممە ١٦ ی ١٢ ی ٢٠١٨ ،  لە سەر رێگای سەرەکی ھەولێر - گوێر رووداوێکی پێکدادان روویدا لەنێوان بارھەڵگرێکی گەورەو پیکابێکی دەبڵ.  

 ڕاشیدەگەێنێت ، لەئەنجامی رووداوەکەدا  شۆفێری پیکابەکە دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. 
 
گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێریش دەڵێت :  ھۆکاری کەوتنەوەی رووداوەکە گەراندەوە ، بۆ ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکە لەم شەقامە تاکسایدە ھەوڵی دابوو مانۆڕی تێپەراندن ئەنجام بدات ، بەبێ ئەوەی دڵنیابێت لەنەبوونی ئۆتۆمبێل لەسایدەکەی تر کەئەمەش وایکرد بکەوێتە سەر ڕێڕەوی پیکابەکە و خۆی پیابکێشێت.

فازل حاجی ڕاشیدەگەینێت ، داوا لەشۆفێرانمان دەکەین کەوا ھەمیشە بەر لەمانۆڕی تێپەڕاندن دڵنیابن لەچۆلی شەقامەکە لەدیوەکەی تر ئینجا تێپەڕاندن ئەنجام بدەن

 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5344جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad