English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یانە گەورەکانی ئەوروپا دوو یاریزانیان کردووتە ئامانج 
2018-12-16 [09:58 AM]

ZNA- ھەولێر 



 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان یانە گەورەکان ئەوروپا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەنجامدانی ھەندێک گرێبەست بۆ ئەوەی پێکھاتەی تیپەکانیان پێ بەھێز بکەنەوە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵەکانیان چڕکردووتەوە بەمەبەستی گرێبەست کردن لەگەڵ ھەردوو یاریزانی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام فرانکی دی یۆنگ و ماتیاس دی لیخت. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، تەنھا بەرشەلۆنە نییە ھەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ ئەو دوو یاریزانە مۆربکات، بەڵکو یانەکانی پاریس سانجێرمان و یۆڤانتس و مانشستەر ستی ھاتوونەتە سەرھێل بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەم دوو یاریزانە مۆربکەن . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، چانسی یانەی بەرشەلۆنە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئەم دوو یاریزانە زیاترە، چونکە باوکی یاریزان دی یۆنگ رایگەیاند ، باشترین شوێن کوڕەکەم یاری تێدا بکات یانەی بەرشەلۆنەیە. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7528جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad