English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گه‌وره‌ کۆمپانیایه‌كی نه‌وتی روسی له‌پرۆژەی سەرمایەگوزاری لە ئێران پاشگه‌ز بووه‌وه‌
2018-12-16 [02:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئه‌وه‌ی چەند کۆمپانی گەورەی نەوتی لە پڕۆژەکانی سەرمایەگوزاری لە ئێران هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌، کۆمپانی گەورەی "روسنەفت"یش لە سەرمایەگوزاری ٣٠ میلیار دولاری لە ئێران دا پاشگه‌ز بووه‌وه‌.

بە گوێرەی رۆژنامەی "ودومۆستی" روسیا، کۆمپانیای هەروە گەورەی نەوتی وڵات کە بڕیاری دا بوو پرۆژه‌ هاوبەشه‌كان لەگەڵ کۆمپانیای سەرانسەری نەوتی ئێران ئەنجام بدات، پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه‌ و سیاسەتی خۆی لە پەیوەندی بە پڕۆژەکانی نەوتی ئێران گۆڕی بە هۆی ئەو گەمارۆیانەی نەوتی کە ئەمەریکا بە سەر ئیران دا سەپاندوویەتی، نەیویستوە لە ئێران دا تووشی زیان بێت.

لە ماوەی حەوتووەکانی ڕابردوو وەزیری وزەی ئەمەریکا گفتوگۆی لە گەڵ هاوتایانی روسی و عەرەبستان سەبارەت بە گەمارۆکان بۆ سەر ئێران ئەنجام دا و گەش بین بوو کە لە مانگی داهاتوو بەرهەم هێنانی نەوت بە هاوکاری روسیا و ڕیاز و واشنتۆن بەرەو زیادبوون دەڕوات.

بە پێی نوێترین ڕاپۆرتی ئۆپەیک، ڕێکخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌ی نەوت، بەرهەمی نەوتی ئێران لە مانگی ١١ی ئه‌مساڵ بۆ 38 هەزار به‌رمیل لە ڕۆژدا کەم بووه‌تەوە.

 

voa

 





ئەم هەواڵە 5323جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad