ZNA - هه‌ولێر له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی كاتی كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئاگادارییه‌كی بۆ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و ژماره‌یه‌ك رێنمایی له خۆ ده‌گرێت.
ئاگادارییه‌كه برۆتۆكۆلی ئه‌منی تێدایه كه له كاتی كاركردن له‌م ناوچه‌یه له‌سه‌رجه‌م شاری به‌غدا ده‌گیرێته‌به‌ر.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا سێ رێڕه‌وه‌ی دیاری كردوه پێویسته هاوڵاتیانی بیانگرنه به‌ر، ئه‌وانیش، پێویسته پارێزگاری له دۆسیه‌یه‌كی نزمی پێناس بكرێت، هه‌روه‌ها ئاگاداری ده‌وروپشتت به، داواشی كرد له‌و كاته‌ی به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز ده‌چیت وریابه.
داوای كرد، بۆ راوێژكردن سه‌باره‌ت به گه‌شتوگوزار و زنیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌منی له عێراق سه‌ردانی سایتی ئه‌لیكترۆنی بكه‌ن.
ئەم هەواڵە 9487جار خوێندراوەتەوە |