English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌باره‌ى مووچه‌ى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت
2018-12-17 [05:07 AM]

ZNA-هەولێر


ده‌رباره‌ى هۆكاری‌ ڕاگرتنی‌ مووچه‌ى به‌شێك له‌ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودێرى و كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ .
 
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە"به‌پێی‌ فه‌رمانی‌ وزاری‌، ژماره‌ (1710) له‌ 10 / 12 / 2018، ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی‌ به‌ هه‌ر هۆكارێك تا سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ 12 نه‌هاتوون بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرمی‌ دووباره‌ پشكنین، وه‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ ئه‌نجامی‌ دووباره‌ پشكنین ڕێژه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامیان به‌ پێی‌ ڕێنمایی‌ ژماره‌ (2) ی‌ ساڵی‌ 2016 شایسته‌ نییه‌ مووچه‌كانیان بڕدراوه‌".

ئاماژەش بە ئەوە دراوە کە"ئه‌و هاووڵاتییه‌ كه‌مئه‌ندامانه‌ی‌ كه‌ كارمه‌ندی‌ حكومه‌تن و خاوه‌ن داهاتی‌ جێگیرن پێویسته‌ ڕێژه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامیان له‌ (70%) كه‌متر نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ شایسته‌بن به‌ مووچه‌و هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ئه‌وه‌ی‌ له‌ 70% كه‌متر بێت هاوكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی‌ (مووچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌ی‌) ڕاده‌گیرێت و مافی‌ تانه‌لێدانی‌ هه‌یه‌ له‌ ڕێژه‌كه‌ی‌".

لە بەشێکی ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ كه‌ ناڕازین له‌ ئه‌نجامی‌ لیژنه‌ پزیشكییه‌كان، مافی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ تانه‌ بده‌ن له‌ ئه‌نجامه‌كان و پاش چوونه‌وه‌ به‌رده‌م لیژنه‌ پزیشكییه‌كان كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گتشیه‌كانی‌ ته‌ندروستیه‌وه‌ پێكده‌هێنرێن، ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ركه‌وت شایسته‌ن به‌ پێی‌ ڕێنماییه‌كان مووچه‌ ڕاگیراوه‌كانیان بۆ خه‌رج ده‌كرێته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەش کردوە، ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیان كه‌ شارێك دانیشتوون و مووچه‌كانیان له‌ شارێكی‌ تره‌، له‌و مانگه‌دا مووچه‌كانیان ڕاگیراوه‌، بۆیه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ گرفتێكی‌ بچوكه‌ و به‌ زوویی‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌كه‌ین و به‌ پێی‌ مافی‌ شایسته‌بوونی‌ خۆیان مووچه‌كانیان بۆ خه‌رج ده‌كرێته‌وه‌".

له‌ كۆتایى ڕوونکردنەوەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى هاتووه‌" له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و فه‌رمانگه‌ی‌ شاره‌كان كارده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌كردنی‌ لیستی‌ ناوی‌ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ 2013ه‌وه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن و تا ئێستا تۆمارنین، ناوه‌كانیان به‌رزبكرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ى له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان مووچه‌ و هاوكاریان بۆ دابین بكرێت"





ئەم هەواڵە 11269جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad