English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دێرینترین مزگەوتی عێراق نۆژەن دەكرێتەوە
2018-12-17 [05:30 AM]

ZNAهەولێر


پاش ئه‌وه‌ی له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو دێرینترین مزگەوتی شاری موسڵ و عێراق لەلایەن رێكخراوی داعش خاپوور كرا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆیی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ردی بناغه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نووری و مناره‌ی حه‌دبایان داناوە.

له‌ رێوڕه‌سمێكدا له‌ باخچه‌ی مزگه‌وته‌ رووخاوه‌كه‌، عه‌بدوڵڵا ئه‌لهه‌میم، به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌قفی سووننی له‌ عێراق و لویز هاكستاوزن نوێنه‌ری رێكخراوی یونسكۆ له‌ عێراق، به‌ پاڵپشتیی دارایی ده‌وڵه‌تی ئیمارات به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و مزگه‌وته‌یان دانایه‌وه‌ كه‌ مانگی ته‌مووزی ساڵی 2014 دوای داگیركردنی مووسڵ بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش له‌ مینبه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ركه‌وت وتاری هه‌ینی خوێنده‌وه‌.

به‌كر كه‌نعان، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سووننی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: له‌ پرۆژه‌كه‌دا جگه‌ له‌ نوێكردنه‌وه‌ی شوێنه‌ دێرینه‌كه‌ی بانگدانی مزگه‌وته‌كه‌، "پاشكۆی دیكه‌ش بۆ مزگه‌وته‌كه‌ زیاد ده‌كرێت".

مانگی نیسانی رابردوو و حكوومه‌تی عێراق له‌ گه‌ڵ ولاتی ئیمارات رێككه‌وتن لەسەر دروستكردنەوەی مزگه‌وته‌كه‌،هەروەها زیاتر له‌ 51 ملیۆن دۆلاری له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه‌ بۆ دابین كراوه‌.

 





ئەم هەواڵە 2824جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad