English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ڕاده‌كێشرێت
2018-12-17 [06:31 AM]

ZNA- ھەولێر


پاش بە کۆتای ھاتنی یارییەکانی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان و ئاشکرابوونی ناسنامەی ١٦ یانە، ئەمڕۆ تیرۆپشکی ئەم قۆناغە ڕادەکێشرێت.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٤:٠٠ بەکاتی باشووری کوردستان لە شاری نیۆنی سویسرا بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم یانە سەرکەوتووەکانی ئەو قۆناخە رادەکێشرێت.

لە تیروپشکەکە ئەو یانانەی لە یەک وڵاتن لەم قۆناغە رووبەڕووی یەکنابنەوەو ئەو یانانەشی لە یەک گروپدا لە قۆناغی ٣٢ یاریان کردووە ئەمجارە پێکەوە یاری ناکەنەوە.

پێشەنگی کۆمەڵەکان

بەرشەلۆنە، بایرن میونشن، بۆرووسیا دۆرتموند، یۆڤانتۆس، مانچستەر سیتی، پاریس سانجێرمان، پۆرتۆ و ریال مەدرید.

دووەمی کۆمەڵەکان

ئەیاکس، ئەتلەتیکۆ مەدرید، مانچستەر یونایتد، لیۆن، رۆما، شالکە، تۆتنھام و لیڤەرپوول.





ئەم هەواڵە 9325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad