English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێك: پێش هاتنی ساڵی نوێ حكومەت پێك دەهێنرێت
2018-12-17 [06:36 AM]

ZNAهەولێر


گوته‌بێژی كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا دەڵێت، پێش سه‌ری ساڵی نوێ پۆسته‌ به‌تاڵه‌كانی هه‌شت وه‌زاره‌ته‌كه‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراق پڕده‌كرێنه‌وه‌ .

گوته‌بێژی كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ، به‌هائەددین نووری، گوتی: "په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یانه‌وێت پێش پشووه‌كانی سه‌ری ساڵی زایینی  سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌ جا چ به‌ ته‌وافووق بێت یان ئازادیی ته‌واو بدرێته‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران خۆیان ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیده‌كان بده‌ن".

به‌هائەددین نووری  دەشڵێت، پێشبیی دەكەم له‌ خشته‌ی دانیشتنه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ 18/12/2018 ده‌نگ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بدرێت، هه‌موو پۆسته‌كانیش به‌ یه‌ك پاكێج یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌و به‌ش به‌ش نه‌كرێن و سه‌رۆك وه‌زیران پێكه‌وه‌ بیانخاته‌ روو".

ئەو ڕونیشیكردەوە : "پێده‌چێت عادل عه‌بدولمه‌هدی، رێگای دووه‌م هەڵبژیرێ بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی هه‌شت وه‌زیره‌كه‌ و ئازادیی ته‌واو بدرێته‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌یان پێبده‌ن یان نا".

 





ئەم هەواڵە 7612جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad