English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەلاح حەسەن : دوای لاوانی جیھان، لاوانی ئەوڕوپاش بەفەرمی ئاڵای کوردستانیان خستە سەر سایت و نەخشەی خۆیان
2018-12-17 [07:40 AM]

ZNA- هەولێر


فەلاح حەسەن ئەو کوڕە کوردەی کە پۆستی جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان و ئەوڕوپای ھەیە و ھاوکات نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لەڕۆژی ئاڵای کوردستاندا پێیڕاگەیاندین دوابەداوای بەفەرمی جێگیربوونی ئاڵای کوردستان لەلاوانی سیاسی جیھان ئێستا ئاڵای کوردستان بەفەرمی لەسەر سایت و نەخشەوپلانی لاوانی ئەوڕوپا و پارتی گەلانی ئەوڕوپاش داندرا.
فەلاح حەسەن دەڵێت ھیچ سەرکەوتنێکی مەزن بەبێ پڕۆژەو بەرنامە دانان و ستراتیژیەت نایەتەدی.
ئێمە پاش کارکردنی بەردەوامان و ستراتیژیەتی درێژخایەنمان بۆ ماوەی ٨ ساڵی بەردەوام و نەپچڕاو ئینجا توانیمان ئەم ئامانجە مەزنە بۆ گەلەکەمان بەدەست بھێنین.
ئەم لاوە کوردە دەڵێت لەم ڕۆژە پیرۆزەدا بەختەوەرین کەئەم ھەواڵە بدەینە گەلەکەمان و نیشانەی سەرکەوتنی خۆمان بەھەموو لاوان و خەڵکانی جیھان و ئەوڕوپادا نیشان بدەین و ئاڵاکەمان بەفەرمی بناسرێت ، ئەمە دەستکەوتێکی دیرۆکیەو پیرۆزە ، لەوەیە لەڕۆژی ئاڵای کوردستاندا کەئەمڕۆیە ئەم ھەنگاور ڕوحی شەھیدان و دڵی پێشمەرگەکانمان و میللەتەکەمان کەمێک شادتربکات.





ئەم هەواڵە 2929جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad