English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە راگەیاندراوێکی بلاوکردەوە
2018-12-17 [09:31 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەک بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس نێردراوە ، مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا ڕایدەگەێنێت ، لاوان وەک ھەمیشە ئاڵای نیشتیمان بەرز ڕادەگرن ، ئەمرۆڕۆژی ئاڵای کوردستانە ، ئەو ئاڵایەی لەکۆماری کوردستاندا بەرزکرایەوە و تا ئەمڕۆش بەو بەرزیە دەشەکێتەوە

یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ڕاشیدەگەێنێت ، ئەگەر بۆ نەتەوە خاوەن دەوڵەتەکان ئاڵا سیمبولە باڵاکە بێت ئەوا بۆ ئێمەی کورد ھەم سیمبول و ھەم ھێمای زیندومانەوە و خۆڕاگریمانە، ھەر بۆیەش دوژمنانمان بەردەوام ھەوڵی شکاندنیان داوە، بەڵام بەھێز و باوەڕی پتەوی لاوان ئاڵاکەمان ھەمیشە شەکاوە و پارێزراوبووە، وێڕای پیرۆزکردنی ئەو ڕۆژە پڕشکۆیە ئێمەی لاوان لەحزوری ڕوحی پاکی شەھیدان و قوربانی و ماندوبونی ڕۆڵە بەئەمەکەکانی کوردستان بەڵێنی بەردەوامبوون لە پاراستن و بەرزڕاگرتنی ئاڵاکەمان دووپات دەکەینەوە و وچان نادەین تا ڕوحی پاکی شەھیدان بە ئاڵاو دەوڵەتی کوردستان شاد دەکەین.





ئەم هەواڵە 3439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad