English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی مەترسی دروستبوونی لافاو تیمێکی فڕۆکەوانی سلێمانی خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
2018-12-17 [09:37 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەێنێت ، بەھۆی ئەگەری دروست بوونی لافاو بەھۆی پێشبینی کردن بۆ بارانی بەھێز لە چەند رۆژی داھاتوودا، تیمەکانی فڕۆکەوانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لە ناوچەکانی کەلار و گەرمیان.

عمیدی فڕۆکەوانی ھاتووچۆ (حسێن فەیزوڵا) لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ھاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند تیمەکانیان لە ئێستادا لە سنووری ناوچەکانی کەلار و گەرمیاندان و ئامادەباشی تەواومان کردووە بۆ بەھاناوەچوونی ھاوڵاتییان لەکاتی پێویستدا، ھەروەھا ئاماژەی بەوەکرد کە تیمەکانیان لەو شوێنانە دەمێننەوە تا ئەو کاتەی تیمەکانی پۆلیسی بەرگری شارستانی پێویستیان پێیان بێت.
دەزگای کەشناسی ھەرێم ئاماژەی بەوە کردووە کە لە چەند رۆژی داھاتوودا شەپۆلێکی باران بارینی بەھێز روو لە ناوچەکانی ھەرێم دەکات.

 

 

1111
 





ئەم هەواڵە 3919جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad