English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
درێژترین پردی عێراق مه‌ترسی رووخان له‌سه‌ر هه‌یه‌
2018-12-17 [09:44 AM]

ZNA-هه‌ولێر


به‌ هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ به‌خوڕه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ناوچه‌كه‌ی گرتبووه‌وه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ پردی داقوق بڕووخێت كه‌ درێژترین پردی عێراقه‌ و هه‌ردوو پاریزگای كه‌ركووك و به‌غدا به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی رێگا و پردی پارێزگای كه‌ركووك، كایماز ده‌میرجی به‌ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، به‌ هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له‌ ئاكامی ئه‌و بارانبارینه‌ به‌خوڕه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتبووه‌وه‌ زیان به‌ر پردی داقوق كه‌وتووه‌ كه‌ درێژیه‌كه‌ی یه‌ك كیلۆمه‌تره‌.

کایماز ده‌میرجی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، پرده‌كه‌ له‌سه‌ر ٢٣ پایه‌ بونیات نراوه‌ و گوتی: "له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو به‌شی خواره‌وه‌ی پایه‌كانی پرده‌كه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ و مه‌ترسی رووخانی پرده‌كه‌ ئێجگار زۆر بووه‌".

ناوبراو تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كانیان راگرتووه‌ به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا و له‌ نزیكترین كاتدا ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌.





ئەم هەواڵە 9424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad