English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ھاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش دەکات 
2018-12-17 [10:14 AM]

ZNA- ھەولێر 



ڕۆژی دووشەممە ١٧ـی ١٢ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە برێت مەکگورگ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ھاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکھاتبوو لە داگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و باڵیۆز ویلیەم ڕێبوک ڕاوێژکاری تایبەتی نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ھاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش و ستیڤ ڤاگین کونسوڵی ئەمەریکا لە ھەولێر. 

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سوریا و دوایین پێشھاتەکان تاوتوێ کرا و شاندی میوان دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و بارودۆخی مەیدانیی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لە سووریا و ھەروەھا ستراتیژیی وڵاتەکەیان لەبارەی سووریا بۆ سەرۆک بارزانی خستە ڕوو. 

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە ئاییندەی گەلی کورد لە سووریا، بۆچوون و ئامۆژگاریی خۆی لەبارەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان و تەحەددیاتی بەردەم گەلی کورد لە سووریا شی کردەوە. 

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و ھاوکێشەکانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ھەنگاوەکانی تەواوکردنی پێکھاتەی حکوومەتی نوێی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا. 

دەرئەنجامەکانی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا لە نۆڤەمبەری ڕابردوو و، ھەروەھا سەردانی وەزیری وزەی ئەمەریکا بۆ ھەرێمی کوردستان تەوەری دیکەی ئەو دانیشتنە بوون.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad