English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھێرش دەکرێتە سەر حزبی شیوعی کوردستان
2018-12-17 [12:01 PM]

ZNA- ھەولێر 



دوای ئەوەی ئەمرۆدووشەممە ١٧ ی ١٢ ی ٢٠١٨ ،  حیزبی شیوعی کوردستان بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان، وەک یەکەم حیزبی کوردی، ئاڵای کوردستانی لەسەر بارەگاکەی لە کەرکووک بەرزکردەوە، پۆلیسی رەحیماوا بە فەرمانی ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق ھەڵیانکوتایە سەر بارەگای حیزبی شیوعی، بە زەبری ھێز ئاڵای کوردستانیان لەسەر بارەگای کۆمیتەی پارێزگای کەرکوک ھێنایە خوارەوە.


د.محێدین حەسەن یوسف سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی ئەو کارەی پۆلیسی رەحیماواکرد کە بە فەرمانی ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق ئاڵاکەیان لەسەر بارەگاکە ھێنایە خوارەوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی ئازادی:
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧/١٢/٢٠١٨ بە بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان، کۆمیتەی پارێزگای کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان وەکو رێزگرتنێک لەو یادە پڕشکۆیە ئاڵای کوردستانی لەسەر بارەگای خۆی لە شاری کەرکوک بەرزکردەوە، پۆلیسی رەحیماوا بە فەرمانی ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق ھەڵیانکوتایە سەر بارەگای حزبمان و بە زەبری ھێز ئاڵای کوردستانیان بە ھاوڕێیانمان راگرت.
بەناوی فراکسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی کوردستان ئەو کارە دژە ئازادی و دەستووریە ئیدانە دەکەین و داواش لە ھەموو فراکسیۆن و کوردستانیان دەکەین لە بەرامبەر ئەو کارە قێزەوەنە بێ دەنگ نەبن، چونکە ئاڵای کوردستان دەستووری عێراق دانی پێداناوە و بەپێی یاسا لەھەر کوێیەک ھەڵبکرێت ئاساییە.
د.محێدین حەسەن یوسف
سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی کوردستان
١٧/١٢/٢٠١٨





ئەم هەواڵە 6628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad