English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ برێت مه‌كگۆرك ده‌كات
2018-12-17 [12:54 PM]

ZNA-هەولێر


پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێزان برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه‌ و عێراق، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، پاڵپشتیی هێزه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دانوستانه‌كانی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێ كران.

به‌ڕێز مه‌كگۆرك له‌ پیرۆزبایی له‌ به‌رێز نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ پاڵاوتنى بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێزیان خواست.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ دیالۆگی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و دووپاتی كرده‌وه‌ كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه‌ پێكده‌هێنرێت.

تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك ده‌رباره‌ى دۆخی ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداه‌ركه‌ بوو





ئەم هەواڵە 4105جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad