English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتى خوێندنى باڵا هەلى کار بۆ هەڵگرانى ماستەر و دکتۆرا دەڕەخسێنێت
2018-12-17 [02:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، ده‌ڵێت، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەلى کار بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا دەڕەخسێنێت، و داوایان لێدەکات لە ڕێگەى وەزارەتەوە داواکارى بۆ دامەزراندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان پێشکەش بکەن.

 

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بەمەبەستى رەخساندنى هەلى کار بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى خوێندنى باڵا، وەزارتەکەمان داوا لە هەڵگرانى ماستەر و دکتۆرا دەکات داواکارى بۆ دامەزراندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان وەک میلاک پێشکەش بکەن لەو پسپۆڕییانەى کە لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەخوێندرێت .

 

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مه‌رج و داوكارییه‌كانی به‌م شێوه‌یه‌ ئاشكرا كرد:

 

یه‌كه‌م: مه‌رجه‌كان

 

1.     هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر و دکتۆرابێت

 

2.     لە هیچ شوێنێک دانەمەزرابێت

 

3.     نازناوى زانستى هەبێت

 

4.     ئەو پێشکەشکارانەى نازناوى زانستییان نییە پێویستە مەرجەکانى وەرگرتنى نازناوى زانستیان تێدابێت

 

5.    پێشکەشکاران لە ڕێگەى ئیمەیڵى (jobs.private@mhe-krg.org)  زانیارییەکان ڕەوانە بکەن.

 

دوه‌م: پێداویستیه‌كان

 

1.     پێویستە هەڵگرانى بڕوانامەى خوێندنى باڵا ماستەر/دکتۆرا داواکارییەکانیان لەڕێگەى cv پێشکەش بکەن

 

2.     هاوپێچ کردنى بڕوانامەکان

 

3.     هاوپێچ کردنى نازناوى زانستى

 

4.    هاوپێچ کردنى مەرجەکانى وەرگرتنى نازناوى زانستى (ئەگەر نازناوى زانستى نەبێت).

 

له‌ تێبینىیه‌كیشدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌ڵێت، پێشکەشکاران لەمڕۆوە واتە دووشەممە ڕێکەوتى (17/12/2018) تاکو رۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (31/3/2019) دەتوانن داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

 





ئەم هەواڵە 4006جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad