English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خاتونێك وه‌كو نوێنه‌ری تازه‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ده‌ست به‌كار بوو
2018-12-17 [02:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی یونامی خاتو جینین‌ هێنیس پلاسخارت، به‌ڵێنی درێژه‌پێدانی پشتگیری بۆ عیراق له‌ دوای قۆناغی شه‌ڕ دا.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی یۆنامیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا خاتو جینین ده‌ڵێت، ئێمه‌ درێژه‌ به‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ پشتگیریكردنی عیراق وه‌ك وڵاتێكی تازه‌هه‌ڵساوه‌ی دوای قۆناغی شه‌ڕی تیرۆر ده‌ده‌ین كه‌ ئێستا به‌ دوای ئاینده‌یه‌كی پڕشه‌نگداره‌وه‌یه‌.

رایگه‌یاند، من بۆ ئه‌مه‌ش پشت به‌ كارمه‌نده‌ به‌ ئه‌زموونه‌كانی یونامی و خانه‌واده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق و هاوكاریی دانسقه‌ی به‌رده‌وامی وڵاتی خانه‌خوێش ده‌به‌ستم، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێن به‌ یه‌كه‌وه‌ به‌رنامه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌ین. وتیشی، من به‌ نیازم خۆشگوزه‌رانیی عیراقییه‌كان بكه‌مه‌ كاری سه‌رلیست و كاریش بۆ ئه‌م ئامانجه‌ بكه‌م، بواره‌كانی ئاسایش و مرۆیی و سیاسی و ئابوری و گه‌شه‌پێدان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببه‌م.

ئه‌و خاتونه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك هۆڵه‌ندییه‌ و خاوه‌نی ٢٠ ساڵ ئه‌زموونه‌ له‌ بواری سیاسی و دیپلۆماسی و له‌ چه‌ندان پله‌ی باڵای حكومی و په‌رله‌مانی كاری كردووه. ئه‌و له‌ نێوان ساڵه‌كانی ٢٠١٢-٢٠١٧ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا بووه‌. له‌ نێوان ساڵه‌كانی‌ ٢٠١٠-٢٠١٢شدا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا بووه‌ دواتریش له‌ نێوان ساڵه‌كانی ٢٠٠٤-٢٠١٠ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بووه‌ و له‌ كۆمیسیۆنی ئه‌وروپاش له‌ برۆكسل و ریگا و لاتڤیا و شاری ئه‌مستردام كاری كردووه‌.

ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و خاتونه‌ی له‌ ٣١ی ئابی ٢٠١٨دا وه‌ك نوێنه‌ری خۆی له‌ عیراق دامه‌زراند وه‌ك جێگره‌وه‌ی یان كوبیشی نوێنه‌ری پێشووی كه‌ له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا له‌ هه‌مان پێگه‌دا خزمه‌تی كرد.

 

 





ئەم هەواڵە 8899جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad