English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا... فرۆكه‌كانی عێراق هێرشیان كرده‌ سه‌ر دوو باڵه‌خانه‌ له‌ دێرزۆر
2018-12-17 [03:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردوو له‌ ناو خاكی سوریا فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ چه‌ند هێرشێكیان كردووه‌ته‌ سه‌ر رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری وتی، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق گورزێكی ئاسمانی كرده‌ سه‌ر چه‌ند ئامانجێكی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له ناوچه‌ی هه‌جین له‌ ناو خاكی سوریا.

وتیشی، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ دوو باڵه‌خانه‌ به‌ته‌واوی داڕووخا.

به‌یاننامه‌كه‌ روونی كرده‌وه‌، گه‌وره‌ فه‌رمانده‌كانی داعش ئه‌و دوو باڵه‌خانه‌یان به‌رده‌وام بۆ كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌كار ده‌هێنا بۆیه‌ به‌ئامانجگرتنی ئه‌و دوو باڵه‌خانه‌یه‌ بۆ داعش گورزێكی كاریگه‌ر بوو به‌شێوه‌یه‌ك توانای ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ بۆ ئاراسته‌كردنی چه‌كدارانی له‌ ناوچه‌ی هه‌جین لاواز ده‌بێت.

به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت رۆژی ئه‌و هێرشه‌ی دیاری نه‌كرد، به‌ڵام ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منی وتی، ئه‌و هێرشانه‌ له‌ 11 ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام دراون.

به‌ ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان عێراق هێرش له‌ سوریا دژ رێكخراوی تیرۆرستی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

له‌ كانونی دووه‌می 2017 عێراق سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر رێكخراوی داعش راگه‌یاند.





ئەم هەواڵە 8917جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad