English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەکەلار گەنجێک برایەکی خۆی دەکوژێت و برایەکی دیکەشی بریندار دەکات 
2018-12-17 [03:20 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کەلار گەنجێک دەسترێژی گوللـە لە براکانی دەکات لە ئەنجامدا یەکێکیان دەکوژێت و برایەکی دیکەشی بریندار دەکات. 

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لەپۆلیسی گەرمیان رایگەیاند : ئێوارەی ئەمڕۆ سێ برا لەگەڵ یەکدی بەشەڕھاتوو لە ئەنجامدا برایەکیان تەقە دەکات و یەک لە براکانی دەکوژێت و یەکێکی دیکەشیان بریندار دەکات و دواتریش گوللـەیەک لە خۆشی دەدات . 

سەرچاوەکە راشیگەیاند: بەپێی زانیاری سەرەتایی ھۆکاری رووداوەکە ئەوە بووە، ئەو گەنجەی تەقەکانی کردووە چەند جارێک داوایکردووە پارەی پێبدرێت بۆ ئەوەی بچێتە ئەوروپا، ھەرچەندە پارەکەیان بۆ کۆکردووەتەوە بەڵام بەشی نەکردووە، لەسەر ئەوەش شەڕەکە روویداوە و ئەو کارەساتەی لێکەوتووەتەوە.

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4237جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad