English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قاوە دژیی دوو جۆر نەخۆشیی مەترسیدار دەوەستێتەوە
2018-12-18 [08:46 AM]

هەولێر _ ZNA



 

بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی زانکۆی "Rutgers" لە نیوجێرسی قاوە بەرگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی پارکنسۆن کە یەکێکە لە شێوەکانی خەڵەفان.

لە گۆڤاری Proceedings of the National Academy of Sciences هاتووە، توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەسەر کۆمەڵێک مشککردووە بۆیان دەرکەتووە لە پێکهاتەی قاوەدا دوو ماددە هەیە، یەکێکیان ماددەی کافایینە کە دژی پڕۆتینی ژەهراوی دەوەستێتەوە و کاریگەری لەسەر مێشکی مشکەکان دەکات.

ماددەیی دووەم لە قاوەدا پەیوەندی بەجۆرە پڕۆتینێکەوە هەیە بە alpha-synuclein ناسراوە، هۆکارە بۆ نەخۆشی پارکنسۆن و خڵەفان.

لە توێژینەوەکەدا زانایان ماددەی کافاینیا  لەگەڵ ماددەی EHT تێکەڵکرد، بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام بوون لەسەر پێدانی ئەو دەرمانە بە مشکەکان دەرکەوت ڕێگری دەکات لە گەشەکردنی پڕۆتینی alpha-synuclein.

توێژەران لێکۆڵینەوەیان لەسەر تواناکانی فێربوون و بەهێزی بیرەوەری لە مشکەکاندا کرد، بۆیان دەرکەوت کە مێشکی مشکەکان چالاکیی زیاتر بووە و  کاریگەرییەکان ئەرێنی بوون.

توێژەران هیوادارن لە داهاتوودا جۆرە دەرمانێک لە ماددەی کافاین و EHT دروستبکرێت، تاوەکو یارمەتی چارەسەری نەخۆشانی پارکنسۆن بدات لە مرۆڤدا و رێگری لە گەشەی خەڵەفان بگرێت.

نەخۆشی پارکنسۆن جۆرە نەخۆشییەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر دەمارەخانەکان دەکات و تۆڕی مێشک تێکدەدات بەجۆرێک ڕێگری دەکات لە دەردانی دۆبامین کە ماددەیەکی ڕەشە، لە نیشانە دیارەکانیشی لەرزین و لەدەستدانی هاوسەنگی لەش و سەختی لە ڕۆشتندا و لاوازبوونی ئاستی بیرەوەری.





ئەم هەواڵە 7348جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad