English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێشی زۆر هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە
2018-12-18 [09:30 AM]

هەولێر _ ZNA




 

کێشی زۆر و قەڵەویی بە رێژەی %٤ هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژە بە مەترسیەکانی کێشی زۆر دەکات کە هۆکارە بۆ تووشبوون بە ١٣ جۆر لە جۆرەکانی شێرپەنجە، وەک: شێرپەنجەی مەمک، شێرپەنجەی جگەر و شێرپەنجەی پرۆستات.

بە پێی توێژینەوەکان لە لایەن (American Cancer Society) کە رێکخراوێکی خێرخوازیی  تەندروستییە، رێژەی توشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە بە هۆی کێشی زۆرەوە لە ساڵی ١٩٧٥ تا ٢٠١٦ بە ڕێژەی %١٩ زیادی کردووە.

قەڵەوی یان کێشی زیادەی لەش هۆکارە بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە لە سەرتاسەری جیهاندا و ٥٤٤هەزار و ٣٠٠ کەیسی نەخۆشی شێرپەنجە بە هۆی کێشی زیادەوە لە ساڵێ ٢٠١٢ تۆمارکراوە.





ئەم هەواڵە 8974جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad