English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا كرد
2018-12-18 [05:28 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و لەگەڵ  ستیڤ بلۆك وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا كۆبۆوە، دواتریش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەیان خستەڕوو.

لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكە نێچیرڤانی بارزانی گوتی: "لەكۆبوونەوەكە باسی هاوکاری هۆڵەندا بۆ هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەت هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە لە شەڕی داعش و رەوشی ئاوارەکان"، هەروەها  داواشی کرد، هۆڵەندا یارمەتی زیاتری کوردستان بدات لە گشت بوارەکان بە تایبەت لە رووی کشتووکاڵ و بازرگانییەوە.

هەر لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا  وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ستیڤ بلۆک  رایگەیاند، ئەوان پەیوەندییەکانی زۆر باشیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و گرنگی زیاتری پێدەدەن.

ستیڤ بلۆک  گوتیشی: "ھاوكاری ھێزی پێشمەرگەمان كردووە و ھاوكارییە سەربازییەكانمان بۆ ھێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن و دەمانەوێت ھەرێمی كوردستان ھەرێمێكی بەھێزبێت و پەیوەندییەكانمان بەھێزتربن".

لە کۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق كرد و هەردوولا کۆک بوون کە پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێم و هۆلەندا بەردەوام بێت.

 





ئەم هەواڵە 2959جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad