English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پەروەردە: هەموو دەرماڵەكانی مامۆستایان خەرج دەكرێت
2018-12-18 [05:51 AM]


ZNA – هەولێر

بەرپرسێكی وەزارەتی پەروەردە لە بارەی دەرماڵەكانی مامۆستایان ئاشكرای دەكات، هەموو دەرماڵەكان خەرج دەكرێن و ئەو دەرماڵەیشی بڕدرابوو دووبارە دەست بە خەرجكردنەوەی كراوە.

بەرێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەریوان بەگۆ  بە باسی راگەیاند: دەرماڵەكانی مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە بەردەوام دەبێت، هیچ بڕیارێك لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی نیە بۆ ئەوەی دەست لە دەرماڵەكانی مامۆستایان بدرێت.

ئەو دەشڵێت " دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردە نیە پێداچوونەوە بە دەرماڵەكاندا بكات بەڵكو ئەوانە هەمووی بە پێی رێنمایی دارایی خەرج دەكرێت و هیچ رێنماییەك نیە تاوەكو دەرماڵەی مامۆستایان دەستكاری بكرێت".

مەریوان بەگۆ جەختیشی كردەوە، بۆ ساڵی داهاتووش فەرمانی خەرجكردنی دەرماڵەكان تازە دەكرێنەوە، ئەو 150 هەزارەی دەدرێتە هەموو مامۆستایان و وەزارەتی پەروەردە جێگیرە و دەرماڵەیەكی بڕاوەیە و كاتی خۆی لە ئەنجومەنی بڕیاری پێ دەرچووە.

روونیشی كردەوە لەگەڵ مووچەی ئەو مانگە و مانگەكانی تر دەرماڵەی هاتووچۆ خەرج دەكرێت، " دەرماڵەی هاتووچۆ لە وەرزی كۆتایی خوێندن دەوەستێت، لەگەڵ مووچەی ئەو مانگە و مانگەكانی تر دووبارە دەست كراوەی بە خەرجكردنەوەی، تەنها بۆ ئەوانە خەرج ناكرێت كە پاسیان بۆ گیراوە بۆ هاتووچۆكردنیان، بەڵكو ئەوانەی بۆ خۆیان هاتووچۆ دەكەن بۆیان خەرج دەكرێت".

دەرماڵەی جوگرافی و هاتووچۆی مامۆستایان لە سەنتەری شارەکان 30 هەزار دینار و لە سەنتەری قەزا و ناحییەکان 40 هەزار و لە گوندەکانیش 50 هەزاردینارە.

بەرپرسەكەی وەزارەتی پەروەردە گوتیشی" بۆ باشتركردنی گوزەران و مووچەی مامۆستایان هەرچیەك لە دەستمان بێت دەیكەین، وەزارەتی داراییش هەموو ئامادەییەكیان پیشانداوە بۆ هاوكاریكردنی وەزارەتی پەروەردە.

 





ئەم هەواڵە 7738جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad