English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەرزێك بەفەرمانبەران دەدرێت بەڵام دەبێت ئەم مەرجانەی تێدابێت
2018-12-18 [06:36 AM]

ZNA – هەولێر


بڕیارە لە ساڵی داهاتوو بانكی رافیدەینی عێراقی  قەرزێكی 75 ملیۆن دیناری بداتە فەرمانبەران و هاوڵاتیان بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبون لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.

ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە باسی راگەیاند: " ئەو 75 ملیۆن دینارەی لە ساڵی داهاتوو وەكو قەرز دەدرێتە هاوڵاتیان و فەرمانبەران بۆ كڕینی یەكەیەكی نیشتەجێ بوون لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان، ئەو قەرزە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە".

ئەو گوتیشی: ئەو قەرزەی دەدرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی نیشتەجێبوونە "بە پێی مەرجەكان ئەوەی دەیەوێت قەرزەكە وەربگرێت دەبێت تەمەنی زیاتر لە 18 ساڵ بێت و زەوی بەناو بێت و بۆ ماوەی 15 ساڵ قەرزەكە بگەرێنێتەوە، هەروەها پێویستی بە كەفیلێك هەیە كەوا فەرمانبەربێت".

ئەحمەد سەفار ئاشكراشی كرد: بەپێی بانكی رافیدەین وێرای فەرمانبەران خانەنشینانیش دەتوانن لەو قەرزە سودمەند بن، بانكی رافیدەین جەختی كردۆتەوە، هەركەسێك خاوەنی رەگەزنامە و پێناسی عێراقی بێت لە هەر پارێزگایەك دەتوانێت لەو قەرزە سودمەند بێت.

شێروان ئەنوەر مستەفا، سەرۆكی هاوبەندیی بانكە ئەهلییەكان لە هەرێمی كوردستان گوتی: لە ساڵی 2019 زۆر پلانی دارایی و بانكی هەیە هەرێمی كوردستانیش خراوەتە ئەو چوارچێوەیە بە تایبەت لە پێدانی قەرزی جۆراوجۆر لە لایەن بانكە عێراقیەكان".

روونیشیكردەوە،  پاش كردنەوەی لقی بانكی ناوەندی عێراق لە هەولێر زۆر كێشەی بانكی هەبوو لە نێوان عێراق هەرێمی كوردستان بەرەو چارەسەر بوون دەڕوات،  "ئێستا مامەڵەی بانكی نێوان هەولێر و بەغدا زۆر بەرەوپێش چووە، ئومێدی زۆر هەیە ئەو قەرزانەی لە بەغدا دەدرێن كوردستانیش بگرێتەوە".

 





ئەم هەواڵە 27619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad