English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی ناوەندی سەبارەت بەگۆڕینەوەی 100 هەزاری بەرامبەربە 100 دۆلار هاتە دەنگ
2018-12-18 [06:52 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرسێكی بانكی ناوەندی عێراق لە هەرێمی كوردستان روونكردنەوە لە سەر كەمكردنەوەی بەهای دۆلار و گۆڕینەوەی پارەی كۆن بووی بازاڕەكان دەدات.

عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق بە باسی راگەیاند: سیاسەتی دراو لە عێراق لە لایەن بانكی ناوەندی عێراقەوە رێك دەخرێت،  هیچ نوسراوێك بۆ ئێمە نەهاتووە باس لەوە بكات 100 دۆلار بەرامبەر بكرێت بە 100 هەزار دینار، گوێم لە هیچ زانیاریەكی لەو جۆرە نەبووە".

بەرپرسەكەی بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوەشدا: هەر بڕیارێك لە بانكی ناوەندی بۆ لقی ئەوان بێت ئەوان پابەندن ئە بڕیارانە جێبەجێ بكەن، بەڵام دووپاتی كردەوە هیچ شتێك لە ئارادانیە 100 دۆلار بەرامبەر بكرێت بە 100 هەزار دینار.

سەبارەت بە نەگۆرینەوەی پارەی كۆن و دڕاو لە لایەن بانكی ناوەندی، عابد ساڵح گوتیشی: " نابێت هەر كەسێك لە خۆیەوە هاتە لای ئێمە پارەكەی بۆ بگۆڕین، بەڵكو لە رێگەی بانكەكان پارەی دڕاو كۆنە وەردەگرین و پارەی تازەتر دەدەینەوە خەڵك". زۆربەی دراوەكانی جۆری 250ی و 500 ی و هەزاری و 5 هەزاری بەهۆی زۆری مامەڵە پێكردنەوە كۆن و خراپ بوونە.

ئەو بەرپرسەی بانكی ناوەندی عێراق روونیشی كردەوە ئەوەی پارەی دڕا و كۆنی هەبێت دەتوانێت بە رێگای یاسایی خۆی سەردانی بانكە حكوومیەكان بكات و ئەوانیش ئاڵوگۆڕەكەیان بۆ دەكەن.

پێشووتر بڕی 10% باج لە بەرامبەر گۆڕینەوەی پارەی دڕوا هەبوو بۆ نمونە لە 100 هەزاری دڕاو 90 هەزاری پارەی نوێ بە هاوڵاتیان دەدرایەوە بەڵام دواتر ئەو باجە هەڵگیرا.

 





ئەم هەواڵە 7351جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad