English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی نیشاستە بۆ تەندروستی لەش
2018-12-18 [12:02 PM]

هەولێر _ ZNA


 

نیشاستە سودێکی زۆری بۆ پاراستنی تەندروستی لەش هەیە وەکو بەهێزبوونی بەرگری لەش و پاراستنی دڵ لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان.

ماڵپەڕی بۆڵد سکای لە بابەتێکدا باسی لە سوودەکانی نیشاستە کردووە و، کاریگەرییە ناوازەکانی لەسەر لەشی مرۆڤ خستووەتەڕوو، بەمجۆرە:
 

- بەهێزبوون و زۆربوونی بەرگریی لەش

نیشاستە بڕیکی باش لە ڤیتامین بی، ماددەی ئاسن و پۆتاسیۆمی تێدایە کە هۆکارێکی گرنگ و یارمەتیدەری بەهێزبوونی بەرگریی لەشن.

- یارمەتی هاوسەنگی کێش دەدات

بەو پێیەی کە ماددەی فایبەر لە نیشاستەدا هەیە، نیشاستە کرداری هەرسکردنی خۆراک ڕێکدەخات، ئەمەش کێشی لەشت لە زیادبوون دەپارێزێت.

- پەستانی خوێن ڕێکدەخات

ئەو ڕێژەیەی پۆتاسیۆم کە لە نیشاستەدایە، ڕێڕەوی خوێن و دەمارەکانی خوێن پاکدەکاتەوە، بەم شێوەیەش پەستانی خوێن هاوسەنگ دەبێت.

- بەسوودە بۆ ئافرەتی دووگیان

نیشاستە ماددەی فۆڵەیتی تێدایە، ئەم ماددەیە دایک و منداڵەکەش لەو کێشە تەندروستییانە دەپارێزێت کە لەکاتی دووگیانیدا ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

- تەندروستی دڵ جێگیردەکات

ڕێژەیەکی زۆری پۆتاسیۆم لە نیشاستەدا هەیە، هۆکارە بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشییەکانی دڵ و پەستانی خوێن و لێدانی دڵ ڕێکدەخات.

- هۆکارێکە بۆ باشتر کارکردنی گورچیلەکان

ماددەی پۆتاسیۆم هۆکارێکی زۆر گرنگە بۆ تەندروستی گورچیلەکان، ئەمەش وادەکات کە نیشاستە بە یەکێک لە خواردنە پێویستەکانی لەش هەژماربکرێت.





ئەم هەواڵە 9073جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad