English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانشستەر یونایتد جێگرەوەی مۆرینیۆی دیاری کرد 
2018-12-18 [09:36 AM]

ZNA- ھەولێر 



بەرپرسانی یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای دوورخستنەوەی جۆزێ مۆرینیۆ لە ئەرکەکەی کەسێکی دیکەیان راسپارد بۆ سەرپەرشتیکردنی شەیتانە سوورەکان. 

بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی سکای سپۆڕت ، بەرپرسانی یانەی مانشستەر یونایتد بڕیاریاندا مایکل کارێگ یاریدەدەری راھێنەری مانشستەر یونایتد بە شێوەیەکی کاتی ئەرکی راھێنەرایەتی شەیتانە سوورەکان لە ئەستۆ بگرێت و لەم کارەشی کیرۆن ماکینا یاریدەدەری بێت. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، لە چەند رۆژی داھاتوو بەرپرسانی یانەی مانشستەر یونایتد بە فەرمی راھێنەرێکی دیکە دەست نیشان دەکەن بۆ ئەوەی سەرپەرشتی یانەکە بکات. 

لە ئێستادا یانەی مانشستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی ٢٦ خاڵ لە پلەی شەشەمی پریمەرلیگ دایە و توانیوویەتی بە پلەی دووەم سەرکەوێت بۆ قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9727جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad