English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەفەرمی کاتی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ و کۆڕسی یەکەم دیاریکرا
2018-12-18 [11:42 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ بەفەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراقی کاتی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ و کۆڕسی یەکەمی سەرجەم قوتابخانەکانی عێراقی دیاریکرد، جگە لەھەرێمی کوردستان نەبێت  . 

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵی قۆناغی سەرەتایی لە ٢٤ |١ | ٢٠١٩ دەست پێدەکات و لە ٣١ ی ھەمان مانگ کۆتایی پێدێت و لە کاتی تاقیکردنەوەکان رۆژانی شەممەش دەوامی فەرمی دەکرێت. 

ھەروەھا لە نووسراوەکە ھاتووە، تاقیکردنەوەکانی کۆڕسی یەکەم تایبەت بە قۆناغی دواناوەندی  لە ٢٠ | ١| ٢٠١٩ دەست پێدەکات و لە ٣١ | ١| ٢٠١٩ کۆتایی پێدێت. 

لەنووسراوەکە ھاتووە ، کاتی تاقیکردنەوەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق جێ بە جێ دەکرێت جگە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان. 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە| سۆمەرییە نیوز
 





ئەم هەواڵە 10801جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad