English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کچە قوتابییەکی زانکۆ بووە قوربانی رووداوێکی ھاتووچۆ 
2018-12-18 [01:18 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ لەبەردەم زانکۆ سلێمانی کچە قوتابییەکی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بە رووداوێکی ھاتووچۆ گیانی لەدەستدا. 

بەپێی راگەیندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە (١٨/١٢/٢٠١٨) لەسەر ڕێگەی سلێمانی – ڕاپەڕین، ئۆتۆمبێلێک ئافرەتێکی کرد بەژێرەوە، دوای ڕووداوەکەش شۆفێرەکە، ئافرەتەکەی بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە، مەخابەن بەھۆی سەختی برینەکانی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە”.

لە راگەیندراوەکە ھاتووە ، شۆفێرەکە لەبنکەی پۆلیسی بەکرەجۆ دەستبەسەر کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کچە قوتابییە ناوی (ک. ت)یە و خوێندکاری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانیە و خەڵکی دەربەندیخانە.

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad