English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوەیەكگرتووەكان ئێرانی بە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ تۆمەتبار كرد
2018-12-18 [03:37 AM]

ZNA - هەولێر


ئەنجومەنی گشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكدا، ئێرانی بە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ تۆمەتبار كرد.

ئەو بەیاننامەیە بە ٨٤ دەنگی بەڵێ و ٣٠ دەنگی نەخێر، پەسەند كرا. لە بەیاننامەكەی نەتەوەیەكگرتووەكاندا جارێكیتر رەخنە لە سیاسەتەكانی حكوومەتی ئێران بەرانبەر بە مافی مرۆڤ لە ناوخۆی ئەو وڵاتە گیرا و بە پێشلكردنی مافەكانی مرۆڤ تۆمەتبار كرا. ئەو بڕیارنامەیە مانگی رابردوو لەسەر داوای كانادا و وڵاتانی ئەورووپا لە لیژنەی سێھەمی نەتەوەیەكگرتووەكان پەسەند كرا و رەخنەی توند لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ، ئەشكەنجەی زیندانیان و گرتن و سەركوتی رۆژنامەنووسان و چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران دەگرێت. شەوی رابردووش ئەنجومەنی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بە زۆرینەی دەنگ بڕیارنامەكەی پەسەند كرد.





ئەم هەواڵە 2563جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad