English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پوتین : بەردەوام دەبین لە شەڕ
2018-12-19 [04:54 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرۆکی رووسیای فیدڕال هەڕەشە دەکات و رایدەگەیەنێت، سوپای وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە شەڕ لە سووریا.

 

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە وتارێکدا لە کۆبوونەوەیەکی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، سەربازە رووسییەکان لە سووریا ئاشتی لە سووریا دەپارێزن و هاوکاریی مرۆیی پێشکەشی ئەو وڵاتە دەکەن.

 

ڤلادیمێر پوتین هەڕەشەی کردووە و رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بەبێ رەحمکردن بەردەوامیی بە شەڕەکەی لە سووریا لە دژی تیرۆر دەدات و بەهەموو جۆرێک پاڵپشتیی رژێمی سووریا دەکات.

 

لە مانگی ئەیلوولی 2015ـەوە رووسیا بە ناردنی چەک و چەند یەکەیەکی سوپا، پاڵپشتیی رژێمی سووریا لە دژی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئەو وڵاتە، دەکات.

 

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.

 

بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.





ئەم هەواڵە 5302جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad