English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت شاندی پارتی سەردانی گۆڕان دەكات
2018-12-19 [05:16 AM]

​ZNA – هەولێر


لەمیانەی سەردانەكانی بۆ لای لایەن سیاسیەكانی هەرێم و پێكهینانی كابینەی نوێی حكومەت ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی دیموكراتی كوردستان، لەشاری سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ تاوتوێكردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لەشاری سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.

 دوێنێ شاندی دانوستانکاری پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکەش لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەردوولا جەختیان لە هەنگاوی جددی بۆ کاری پێکەوەیی هاوبەش کردەوە، هەروەها رایانگەیاندووە له ‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هەردوولا كۆبونه‌وه‌ی دیكه‌ ئه‌نجام دەدەن.

 





ئەم هەواڵە 2977جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad