English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ميدياكانى فەڕەنسا:مانگرتنی پۆلیس لە ئارادایە
2018-12-19 [05:47 AM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی فەڕەنسا هەڕەشەی چوونە ریزی "هێلەک زەردەکان" دەكەن ئەگەر هاتوو پارەی زیاتر وەرنگرن،
پۆلیسەکان پێویستی بە پاره‌ى زیاترە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران.

کەناڵی "زڤێزدا"ی رووسی رایگەیاند، رەنگە کارە ئاژاوەگێڕییەکانی "هێلەک زەردەکان" بگۆڕێت بۆ ناڕەزایەتیی "هێلەک شینەکان" کە رەنگی جلوبەرگی پۆلیسی فەڕەنسایە. ميدياكانى فەڕەنساش رایانگەیاند، مانگرتنی پۆلیس لە ئارادایە.

ئەفسەرانی جێبەجێکردنی یاسا هەڕەشەی مانگرتن دەكەن لە کارەکانیان، ئەگەر هاتوو پاره‌ى زیاتر وەرنگرن لەبەرامبەر ئەو کارە زیادەیان کە ئەنجامی دەده‌ن لەمیانی بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتییەکانی "هێلەک زەردەکان".

ئەمەو پێشووتر وەزیری ناخۆی فەڕەنسا رایگەیاندبوو، کارمەندانی پۆلیس کە بەشداری لە بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران دەکەن 300 يۆرۆ وەردەگرن، بەڵام سەندیکای کرێکاران رایگەیاند، ئەم بڕە پارە بەس نییە.

به‌گوێره‌ى"زڤێزدا" ئەگەر هاتوو دەسەڵاتداران زۆرتر بەخشندە نەبن، ئەوا لەچەند کاتژمێری داهاتوودا پۆلیس لەسەرتاسەری وڵات لەکارکردن ده‌وه‌ستن.





ئەم هەواڵە 5293جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad